هونەرمەندە دەنگ خۆشەکەی کەرکوک
24 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هابە تێپەڕی
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
24 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری کورد هابە تێپەڕی.
عەبدولوەهاب بورغش ناسراو بە هابە ساڵی 1945 لە کەرکوک لەدایکبووە و لە تەمەنی 9 ساڵی بووە بە شاگردی وەستایەکی بەرگدروو، لەکاتی کارکردندا حەز و خولیای بۆ گۆرانی وتن دەچێ و هونەرمەند عیزەدین نێعمەت هانیدا گۆرانی بڵێ.
هابە ساڵی 1967 یەکەم کاسێتی خۆی تۆمار کرد و لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ناوداری کورد وەک مشکۆ و سەڵاح داودە و ناسر رەزازی گۆرانی وتووە.
هونەرمەند هابە رۆژی 17.8.2001 لەناو ماڵەکەی خۆی لە کەرکوک کۆچی دوایی کرد.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری