دیمەنی یەکێک لە وێستگەکانی کارەبای سۆران ... وێنە؛ بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران.
کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دەچێت
سبەی نزیکەی 10 گەڕەکی سۆران بێ کارەبای نیشتمانی دەبن
964+
شۆڕش قادری
کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی بۆ گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ئێدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامە و سبەی نزیکەی 10 گەڕەک لە ناوەندی قەزای سۆران بێ کارەبای نیشتمانی دەبن، بەڵام کارەبای موەلیدەیان دەبێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران، سبەی یەکشەممە 17.8.2025 فیدەرەکانی (17-14-4-5-2-3-13) دەکوژێندرێتەوە کە ئەم فیدەرانە تایبەتن بە گەڕەکەکانی (خەبات – زانیاری – بارزان – شەهیدانی بارزان – باپشتیان – ئەیلول – نەورۆز – گەڵاڵە – بەشێکی بازار و دایرە حکومییەکان).
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتژمێر 5ـی بەیانییەوە تاوەکو 4ـی ئێوارە لەو گەڕەکانە موەلیدەکان کاریان پێدەکرێت.
چەند رۆژێکە تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی دەستیان بەکارکردن کردووە لە ئێدارەی سەربەخۆی سۆران و بڕیارە تا مانگی 11ـی ئەمساڵ کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی ئەو سنوورەش دابین بکرێت.