چلەی ئیمام حوسێن

زیارەتكاران زیاتر لە 277 ملیۆن پەیوەندیی تەلەفۆنیان كردووە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ئاشكرای كرد، زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن لە عێراق، 277 ملیۆن پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە، هەروەها 47 ملیۆن كورتەنامەیان ناردووە.

سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان نەوفل ئەبو رغێف، لە راگەیەندراوێکدا ئەو داتایانەی دەرخستووە، کە کۆی ژمارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی تۆمارکراو لە چلەی ئیمام حوسێندا زیاتر لە 277 ملیۆن پەیوەندی بووە، کە بەم شێوەیە دابەشکراوە: 272 ملیۆن پەیوەندی ناوخۆیی و 4.4 ملیۆن پەیوەندی نێودەوڵەتی، ئەمەش رەنگدانەوەی قەبارەی بەرچاوی پەیوەندییە کە لە میانی ئەو بۆنەیەدا بینراوە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمپانیاکانی مۆبایل کە لە عێراق کاردەکەن، ناردنی زیاتر لە 47 ملیۆن نامەی کورتیان تۆمارکردووە، لەناویاندا 38.5 ملیۆن نامەی ناوخۆیی و 8.6 ملیۆن نامەی نێودەوڵەتی، کە لە نێوان سەردانکەران و هاوڵاتییان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ئاڵوگۆڕکراون.

سەبارەت بە گواستنەوەی داتاکان بە شێوەی ئۆنلاین، روونیکردەوە کە “کۆی گشتی بەکارهێنان لە رۆژانی زیارەتدا نزیکەی 17977 تێرابایت بووە، کە لە نێوان زۆرترین بەرنامە و پلاتفۆرمی بەکارهێنراودا دابەشکراوە.

چلەی ئیمام حوسێن كارەبای لە عێراق كوژاندەوە

چلەی ئیمام حوسێن كارەبای لە عێراق كوژاندەوە