لیستی بەشە ئاردەكەشتان ئامادەیە

بۆ هەولێرییەكان..كێشەكانى پسوولەی خۆراکتان رەوانەی بەغدا كران بۆ چارەسەركردنی

964+

محەمەد فاتیح

بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی، لەكاتی پڕۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك رووبەڕووی هاونیشتیمانیانی پارێزگای هەولێر بوونەوە، گیروگرفتەكان رەوانەی بەغدا كران و لیستی بەشە ئاردیش ئامادەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كه لە رۆژانی پشووش بەردەوامن لەئەرکەکانيان و ئەمڕۆ شەممە 16.8.2025، بەمەبەستی بەچاپگەیاندنی لیستی بەشە ئاردی نوێ بۆ هاوڵاتییان، دەرگای فەرمانگەكەیان كردووەتەوە.

باسیان لەوەشكردووە، دەستیان كردووە به تۆمارکردنی فۆڕمی ئەو هاوڵاتیيانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمانیان کردبوو، بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گیروگرفتانەی لە پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک بۆیان دروستبووبوو.

” لە رێگای فۆڕمێکەوە، کە هاوڵاتيیان پێشکەشیان دەکرد، ئێمەش لە دوای داخیلکردنی زانیاریەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و بەدواداچوونمان كردووه لە بەغدا، بۆ ئەوەی لەماوەیەکی دیاریکراودا، كێشەكانی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراکيان بۆ چارەسەر بکەن”.

هاوڵاتیيانی هەرێمی كوردستان، لەكاتی پڕكردنەوەی پسوولەی خۆراکى ئەلیكترۆنی، رووبەڕووی چەندین كێشە بوونەوە، دیارترینیان، نەخوێندنەوەی كارتی زانیاری ئەو كەسانەی بە رێژەیەكی زۆر، جوانكاریان لە رووخساریاندا كردووە، لەگەڵ كێشەی بابەتی جیابوونەوە(تەڵاق).

بە فەرمی گۆڕانكاری لە كارتی خۆراكى ئەلیكترۆنی دەستیپێ...

بە فەرمی گۆڕانكاری لە كارتی خۆراكى ئەلیكترۆنی دەستیپێكرد