نرخی نەوت جێگیرە
بە چەندە؟
نرخی نەوت جێگیرە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نرخی نەوت لە بازاڕی جیهاندا تاڕادەیەك جێگیرە، دیدارەكەی ترەمپ و پۆتنیش رۆڵی هەیە لەمبارەیەوە.
ئەمڕۆ شەممە 16.8.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 62 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش بەراورد بە نرخەكانی دوێنێ جێگیرە و بەرەو بەرزبوونەوەیە.
هۆكاری سەرەكیی ئەمەش، بەپێی شڕۆڤەكارانی بازاڕی نەوت، بۆ دیدارەكەی دوێنێ شەوی ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا و پۆتنی سەرۆكی رووسیا دەگەڕێتەوە، كە لە ئالاسكا كۆبوونەوە و چاوەڕێ دەكرێ كاریگەری لەسەر باری ئابووریی دنیا و بازاڕی نەوتیش هەبێ، بە تایبەتی ئەگەر شەڕی روسیا و ئۆكرانیا بوەستێت.