"بۆ فرۆشتن نییە و تەنیا ناساندنە"

لە فێستیڤاڵی هەنجیری تەقتەق نەوت نمایش دەکرێت

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

هەرچەندە فێستیڤاڵەکەی تەقتەق تایبەتە بە هەنجیر، بەڵام تیمێکی ئەندازیاری بەرهەمهێنان له نەوتی تەقتەق، نمونەیەکی نەوتەکەیان هێناوە و پیشانی میوانانی فیستیڤاڵەکەی دەدەن.

هاوڕێ ئەحمەد ئەندازیاری بواری نەوت بە 964ـی وت، “ئامانجمان ئەوەیە بەشداربووانی فێستیڤاڵ لە نزیکەوە نمونەی کێڵگەی نەوتی شیواشۆک لە تەقتەق ببینن، نەوتەکەش بۆ فرۆشتن نییە و تەنیا بۆ ناساندنە”.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەی لە فێستیڤاڵەکەدا سەردانیان دەکەن زیاتر خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە لە بواری نەوت دەخوێنن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هەنجیر؛ بەرهەمە ناوازەکەی تەقتەق و قەرەناو بازاڕی گەر...

هەنجیر؛ بەرهەمە ناوازەکەی تەقتەق و قەرەناو بازاڕی گەرمە