دیمەنی بەشێک لەو گۆشتەی دەستی بەسەرداگیراوە و لەناو برا وێنە: ئاسایشی راپەڕین
سەنگەسەر
گۆشتی رەشەوڵاخێکی بۆگەنبوو دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا
964+
ژێوار خدر
لە سەنگەسەر گۆشتی رەشەوڵاخێک دەستی بەسەرداگیرا، کە بە شێوەیەکی ناتەندروست سەربڕدرابوو و بۆگەنی کردبوو.
ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، رەشەوڵاخەکە مۆری فەرمی پێوەنەبووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە گۆشتەکەی بۆگەن بووە و شیاوی خواردن نەبووە.
هەر بۆیە لیژنە هاوبەشەکە بڕیاری لەناوبردنی تەواوی گۆشتەکەی داوە و رێکاری یاساییش بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.
ئاسایشی راپەڕین داواش لە هاوڵاتییان دەکات، پێش کڕینی هەر جۆرە گۆشت و خواردەمەنییەک، دڵنیابنەوە لەوەی مۆری فەرمی پێوەیە و بەروارەکەی بەسەرنەچووە، لە کاتی هەبوونی هەر گومانێکیشدا، راستەوخۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەنەوە بۆ پاراستنی سەلامەتیی گشتی.