پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

+964

فەرمان سادق

کەش و پلەی گەرمای پێشبینی کراوی 48 کاتژمێری ئەمڕۆ و سبەی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.

دەستەی کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 22.2.2023 ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خێرایی با لەسەرەخۆ دەبێت جگە لە سلێمانی نەبێت کە خێرایی با کەمێک زیاتر دەبێت.

بەشی کەشناسی دەڵێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 18 پلەی سیلیزی دەبێت، سلێمانی 16 پلە، دهۆک 17 پلە، کەرکوک 21 پلە، هەڵەبجە 17 پلە، زاخۆ 17 پلە، سۆران 16 پلە، گەرمیان 22 پلەی سیلیزى.