یەکێکیان گیانى لەدەستدا دوانیان تەندروستیان ناجێگیرە

شێخان؛ حەوت ئەندامى خێزانێک لە تەنکەرى نەوتدا بورانەوە

964+

هێڤى دێوالى- دهۆک

لە قەزاى شێخان، مێردمنداڵێک بۆ پاککردنەوە چووەتە ناو تانکەرێکى نەوت، بەڵام تووشى تەنگەنەفەسى بووە و دواتر شەش لە ئەندامانى خێزانەکەى یەک بەدواى یەک بۆ رزگارکردنى دەچنە ناو تانکەرەکە، بەمشێوەیە سەرجەمیان تووشى بورانەوە و تەنگەنەفەسى دەبن و یەکێکیان گیان لەدەست دەدات.

شێخ سەردار یەحیا، قائیمقامى قەزاى شێخان بە 964ـى وت،”یەکێک لە ئەندامانى خێزانەکە چووەتە ناو تانکەرەکە کە سووتەمەنى و نەوتى سپى گواستووەتەوە و ویستوویەتى پاکى بکاتەوە، بەڵام بوراوەتەوە و دواتر شەش ئەندامى دیکەى هەمان خێزان بۆ رزگارکردنى چوونەتە ناو تانکى تانکەرەکە، بەڵام سەرجەمیان تووشى تەنگەنەفەسى و بورانەوە بوون”.

ئاشکراشى کرد، یەکێکیان گیانى لەدەستداوە و دوانیان تەندروستیان ناجێگیرە و چوار کەسیشیان مەترسیان لەسەر نییە و چارەسەرى پێویستیان وەرگرتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چیرۆکى ئاگرەکەى هەولێر لە سەرەتاوە تا ئێستا

چیرۆکى ئاگرەکەى هەولێر لە سەرەتاوە تا ئێستا