لە هەولێر
وانه‌بێژانی لابراو داوا ده‌كەن بگه‌ڕێندرێنه‌وه
+964
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
مامۆستایانی وانه‌بێژ كه ژماره‌یان هه‌زار و 500 بۆ دوو هه‌زار مامۆستا ده‌بێت و ئێستا له‌سه‌ر كاره‌كانیان لادراون، داوا ده‌كه‌ن له‌شوێنی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه خانه‌نشین بوون بكرێن به‌گرێبه‌ست و بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
زانا زرار، نوێنەری گشتی وانەبێژانی لادراو، به 964ـی وت، ئێمه به شایسته‌یه‌كی دارایی زۆر كه‌م چه‌ندین ساڵ خزمه‌تمان به كه‌رتی په‌روه‌رده كردووه، ئێستاش داوای دامه‌زراندنی هەمیشەیی ناكه‌ین به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به گرێبه‌ست دابمه‌زرێین، چونكه زۆربه‌مان ته‌مه‌نمان گه‌وره بووه و شمولی دامه‌زراندن ناكه‌ین بۆ هیچ شوێنێكی تر.
چرۆ حه‌مه سابر، نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژی لادراو، بۆ 964 وتی، “مامۆستایانی وانه‌بێژ له ساڵی 2010 تا 2024 خزمه‌تمان به كه‌رتی په‌روه‌رده كردووه، مافه‌كانیشمان وه‌كو مامۆستای میلاك نه‌بووه و بۆمان نه‌بووه داوای مۆڵه‌تی دایكایه‌تی یان داوای گواستنه‌وه بكه‌ین، ته‌نانه‌ت بۆ نه‌خۆشیش نه‌مانتوانیوه مۆڵه‌ت وه‌رگرین و ئه‌گه‌ر ده‌واممان نه‌كردبا ده‌رده‌كراین.
وتیشی، قوتابی خۆمان كه وانەمان پێ وتون ئێستا خوێندنیان تەواو کردووە و بوون بە مامۆستا و دامه‌زراون، ئێمه‌ش داوای شتێكی زۆر ناكه‌ین و ته‌نیا مافه‌كانی خۆمانمان ده‌وێت.
مامۆستایانی وانەبێژ بۆ وتنه‌وه‌ی هەر وانەیەک ئەگەرهه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دیبلۆم بن، دوو هه‌زار و بۆ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیش سێ هه‌زار دیناریان پێده‌درا، به‌ڵام دوایی دامه‌زراندنی 38 هه‌زار مامۆستا، ئه‌و وانه‌بێژانه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌كراون.