دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیرا

شۆفێرێک لە دهۆک پۆزی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لێدا و دەستگیر کرا

964+

ژێوار خدر

دوای ئەوەی شۆفێرێک لە شەقامێکی گشتی دهۆکدا دریفت و نمایشی بە ئۆتۆمبێلەکەی کرد و ڤیدیۆکانیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا.

عەقید ئازاد تەها، وتەبێژى هاتوچۆى دهۆک لە پەڕەى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردووەتەوە، کە شۆفێرەکە لە کاتی ئەنجامدانی نمایشەکە ماسکی بەکارهێناوە و تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەشی گۆڕی بوو،  و بەهاوکاری هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی دهۆک توانرا کەسەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا.

دەشڵێت، هەر کەسێک پابەندی یاساکانی هاتوچۆ نەبێت و سەرپێچی بکات، بە هەر یەک لە سزاکانی بەند کردن، پێبژاردنی دارایی و دەستبەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی سزا دەدرێت.

شوێنەواری دهۆک كۆمپانیایه‌كى ئۆتۆمبێلى دایه‌ دادگا

شوێنەواری دهۆک كۆمپانیایه‌كى ئۆتۆمبێلى دایه‌ دادگا