گرافیک؛ 964+
گه‌ر خوازیارى ئه‌م لینكه پڕبكه‌وه
هاتوچۆى هه‌رێم پێویستى به مامۆستا و راهێنەری فێرکردنی ماتۆڕسکیلە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم پێویستى به مامۆستا و راهێنه‌رى فێركردنى ماتۆڕسكیله، داوا له خوازیاران دەکرێت ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ببنه مامۆستا و راهێنه‌ری ئەم بوارە داواکاری پێشکەش بکەن.
بە مەبەستی کردنەوەی خولی مامۆستا و راهێنەر بۆ فێرکردنی شۆفێری ماتۆڕسکیل ناوەندی تۆتاڵ هەلێکی کاری راگەیاندوە بە پێی رێنمایی ژمارە 12ـی ساڵی 2024ـى وەزارەتی ناوخۆ، بۆ ئەو کەسانەی مۆڵەتی لێخورینی ماتۆڕسکیلیان هەیە و ئارەزوویان هەیە ببن بە مامۆستا و راهێنەر ناوی خۆیان لەم لینکە پربکەنەوە.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، دوای ئەوەی خولێک لە ناوەندی تۆتاڵ دەبینن، پاشان بڕوانامەی راهێنەرایەتیان پێدەدرێت و دەبن بە مامۆستا و ڕاهێنەر دەتوانن لە نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری فێرخوازان فێری لێخورینی ماتۆڕسکیل بکەن.