پۆلیسی راپەڕین
لە رانیە
دوو تۆمەتبار لەسەر دزینی ماتۆڕسکیلێک دەستگیرکران
ژێوار خدر
هاوڵاتییەکی دانیشتووی رانیە، ماتۆڕسکیلێکی لە نزیک نەخۆشخانەی گشتی رانیە لێدزراوە و لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە سکاڵای تۆمار کردووە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، دوای بەدواداچوون و بەسوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری توانیمان تۆمەتبارەکان بدۆزینەوە و دەستگیریان بکەین و دەستیش بەسەر ماتۆڕسکیلەکەدا بگرین.
وتیشی، ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکراون هەردووکیان لە رەگەزی نێرن و لەدایکبووی ساڵەکانی 2006 و 2010ن و پیشەیان کاسبە.
باسی لەوەشکرد، تۆمەتبارەکان دوای دزینی ماتۆڕسکیلەکە پارچەکانیان گۆڕیوە و ژمارەی سەرشانسی ماتۆڕسکیلەکەشیان لابردووە و دوای دەستگیرکردنیشیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دادوەر بڕیاری راگرتنیان داوە، بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.