"خۆڵیش نابارێ"

کەشی سبەینی بە کەڵکی گەشت و خۆفێنکردنەوە دێ

964+

ئەحمەد مستەفا

بەپێی پێشبینی لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، سبەینێ هەینی 15.8.2025، ئاسمان پاک و شین دەبێت و خۆڵ نابارێت، کەشەکەی لەبارە بۆ چوونە گەشت و خۆ فێنککردنەوە لە سەرچاوە ئاوییە پارێزراوەکان.

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، سبەینێ هەینی بەگشتی لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت، نیوەڕۆ بۆ شەو لە ناوچەی جیا جیا بای باشوور بای رۆژئاوا چالاکی دەبێت، خێرایی باکە 30 بۆ 45 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

ئەو شارەزایە پێی وایە، لە بەشێکی ناوچەکان ئەگەری دروستبوونی تەپوتۆزیی ناوخۆیی هەیە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو شاری هەولێر 43 بۆ 45 پلە، شاری سلێمانی 42 پلە، شاری دهۆک 43 پلە، شاری هەڵەبجە 43 بۆ 45 پلە، شاری کەرکوک 46 پلە بۆ 47 پلە، قەزای کەلار 46 بۆ 48 پلە، دوو ناوچە کوێستانییەکەش پێنجوێن 38 بۆ 39 پلە و ناحیەی حاجی ئۆمەران 32 پلە دەبێ.

گۆڕانی کەشوهەوا وایکردووە هەستیاریت (حەساسیەت) خراپتر ...

گۆڕانی کەشوهەوا وایکردووە هەستیاریت (حەساسیەت) خراپتر بێت؟