لە سنووری ناحیەی شێلادزێ
سێ رۆژە ئاقاری پێنج گوندی دەڤەری زێباریان دەسووتێت
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
سێ رۆژە ئاقار و بناری شاخەکانی پێنج گوندی دەڤەری زێباریان لە سنووری ناحیەی شێلادزێ لە قەزای ئامێدی دەسووتێت، دانیشتوانی گوندەکان داوا لەلایەن پەیوەندیدار دەکەن هاوکاری کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بێن .
رووداوى ئاگركهوتنهوهكان بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 11.8.2025 بە هوکارێکی نادیار، روویداوه، سەرەتا ئاگرهكه لە ئاقار و دەوروبەری گوندی خاستوو کەوتووهتەوە، دواتر گەیشتووهتە گوندەکانی خاستوو ژووری و خاستوو ژێری و لاتکا و دێوکێ و تاوهكو ئێستاش بهردهوامه.
نائیف زێباری، موختاری گوندی خاستووە بە 964ـی وت، لهماوهى ئهم سێ رۆژهى ئاگرهكهدا، زیانێکی زۆر بە گوندەکانیان گەیشتووە.
وتیشی “رێژەیەکی زۆری داری سروشتی و بەرهەمدار و باخی گوندنشیان لە داری سماق و مازوو و بەڕوو سووتاون و تاوهكو ئێستاش نازانرێت بە دروستی چەند دۆنم زەوی سووتاوە”.
باسى لەوەشکرد، لە رۆژی یەکەم لەگەڵ 30 کەسی دیکە هەوڵی کونترۆڵکردنی ئاگرەکەیان داوه، بەڵام بەهۆی رەشەباوە ئاگرەکە زیاتر پهرهى سهندووه و ئێستاش کونترۆڵکردنی ئەستەم بووە، دوێنیش هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەى دهۆك هاوکارییان كردوون.
تاوهكو ئێستا نازانرێت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەكه چییه، موختار داوا له لایەنی پەیوەندیدار دهكات رێگەیەک بۆ کونترۆڵکردنی ئاگرەکە بدۆزنەوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن