بزانە لە تاقیكردنەوەكاندا خۆت نابینیتەوە

زیاتر لە 100 نوسينگەی فێرکردنی شۆفێری لە سلێمانی دا هەیە

964+

محەمەد فاتیح

لە سنوری پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 100 نوسینگەی فێرکردنی شۆفێری هەیە و رۆژانە بە دەیان باجی فێرخواز دەدرێت بە فێرخوازی نوێ و بە سەدان مامەڵە و وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری تەواو دەكرێت.

بەپێی قسەی عەقید حەیدەر مەحمود، لێپرسراوی بەشی مۆڵەتی شۆفێری له بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بۆ ماڵپەری هاتوچۆی سلێمانی، لەئێستادا لە سنوری پارێزگای سلێمانی، 102 نوسینگەی فێرکردنی شۆفێری هەیە و رۆژانە بە تێکڕا 300 بۆ 350 مامەڵە و وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری پلاستیکی، بە سستەمی نوێ تەواو دەکرێت و دەدرێت بە هاوڵاتیيان.

باسی لەوەشكردووە، لە رۆژێکدا 300 تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەین، لە لایەن ئەفسەرانی بەشەکەمان لە ناوەوە و دەرەوەی شاری سلێمانی، لە هەردوو بواری (تیۆری و پراکتیکی)دا و لە نێوان 70  بۆ 80 باجی فێرخواز بە تێکڕا دروست دەکرێت و دەدرێت بە فێرخوازی نوێ لە نوسینگەکاندا .

ئاگاداری ئەو رێنماییە تازانە بن کە هاتوچۆی سلێمانی بڵا...

ئاگاداری ئەو رێنماییە تازانە بن کە هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردوونەتەوە