تایبه‌ته‌ به‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان

کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان دەتوانن لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کاربکەن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان نووسراوێكى فه‌رمى ده‌ركردووه‌ و بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیاا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى سنووره‌كه‌ى ناردووه‌ و پێیان ده‌ڵێت، کەسانی با خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان کاربکەن.

نوسراوه‌كه‌ به‌ ژمارە 1557 له‌ رۆژى 11.8.2025 ده‌رچووه‌ سەرجەم کۆمپانیا و وەبەرەهێنەرانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگادار کراونه‌تەوە کە کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکان بەپێی تواناو لێزانی خۆیان هەلی کاریان لە پرۆژەکاندا پێبده‌ن، بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن ببنە خاوەن هەلیکاری خۆیان .

کۆمپانیاكانیشی راسپاردووه‌ بە دابینکردنی یەکەیەكی نیشتەجێبوون بۆیان بەبێ بەرامبەر یاخود بەنرخێکی گونجاو  و لایخۆیه‌وه‌ حکومەتیش بۆماوەی سێ ساڵ نیو مانگانەکانیان لە ئەستۆ دەگرێت.

لە گەرمیان کەمئەندامی نوێ تۆمار دەکرێت

لە گەرمیان کەمئەندامی نوێ تۆمار دەکرێت

کەمئەندامانى گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە

کەمئەندامانى گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە