بژار سەعید دانرا

سەرۆکی شارەوانیی سۆران گۆڕدرا

964+

شۆڕش قادری

سەرۆکی شارەوانیی سۆران گۆڕدرا و بژار سەعید لە شوێنی سەلوا شۆڕۆ دەستبەکاربوو.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ چوارشەممە 13.8.2025 و لە مەراسیمێکدا ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆکی شارەوانیی سۆران بەڕێوەچووە و ئەندازیار بژار سەعید وەک سەرۆکی شارەوانیی سۆران بەوەکالەت دەستبەکار بووە.

لە مەراسیمەکەدا هەڵگورد شێخ نەجیب جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە وتەیەکدا ئەرک و ماندووبونەکانی سەرۆکی پێشووی شارەوانی، ئەندازیار سەلوا شۆڕۆی بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، پیرۆزباییشی لە ئەندازیار بژار سەعید کرد.

هەڵگورد شێخ نەجیب هاوکاری و پاڵپشتیی خۆی بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی سۆران دووپاتکردەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیان.

بۆ یەکەمجار ژنێك دەبێتە سەرۆكی شارەوانی سۆران

بۆ یەکەمجار ژنێك دەبێتە سەرۆكی شارەوانی سۆران

شارەوانییەکانی سنووری سۆران پلەبەندییان بۆ کرا

شارەوانییەکانی سنووری سۆران پلەبەندییان بۆ کرا