لیژنه‌یه‌كی عێراقی لەناکاو دێته لاتان
بەشە خۆراكی به‌شێك له هاوڵاتیان رادەگیرێت و بریكارەكانیش سزا دەدرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هۆشدارییەك ده‌درێته به‌شێك له‌هاوڵاتیان و بڕیكاره‌كانى خۆراك، ئه‌گه‌ر لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە كەمتەرخەم بن لێی بێبه‌ش ده‌كرێن و بریكاره‌كانیش به‌شه‌خۆراكى پێشوویان لێ ببیندرێت سزا ده‌درێن.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ئاگادارییەكی بۆ بریكارەكانی خۆراك و هاوڵاتییان بڵاو كردەوە و ده‌ڵێت، لیژنەیەك پێكهێنراوە و لەلایەن چاودێریی بازرگانی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت، لەناكاو سەردانی بریكارەكانی خۆراك دەكەن و هەر بریكارێك لە شوێنی دابەشكردنەكەی بەشەخۆراكی مانگەكانی پێشووتری لێ ببینرێت “بەشەخۆراكەكە دەستی بەسەردا دەگیرێت”.
باس له‌وه‌شكراوه، ئەگەر هاوڵاتی كەمتەرخەم بێت لە سەردانی نەكردنی بۆ لای بریكار ناوی لە پسوولەی خۆراك ناوى دەسڕێتەوە.
ئەگەر بریكار كەمتەرخەم بێت، لە هەڵگرتنی بەشەخۆراك بە هەر هۆیەك بریكارییەكەی بۆ ماوەی سێ مانگ رادەگیرێت، هەمانكاتدا لیژنەكە سەردانی ماڵان دەكەن و لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە پرسیار لە هاوڵاتییان دەكەن و لە هەر كەموكورتی و كێشەیەك بەدواداچوون دەكەن.
هۆشداری دەداتە بریكارەكانی خۆراك كه “بەشەخۆراكی مانگانە لە دوكان مەهێڵنەوە.”