سەردانیان بکەن

ئامێری تیشکەکەی نەخۆشخانەی هیوا چاککرایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

نەخۆشخانەی هیوا دەڵێ، لە پاش ئەوەی بریاری چاکردنەوەی ئامێری تیشکی “MRI” درا، ئێستا چاک کراوەتەوە و کاردەکات، بۆیە داوا لەو نەخۆشانەمان دەکەین، ئەوانەی کە تیشکیان بۆ نووسراوە دەتوانن سەردانی بەشی تیشک بکەن.

تەنیا چاککردنەوەی ئامێرەکە، دوو سەدوو 65 ملیۆن و حەوت سەدوو پەنجا هەزار دینار تێچووەکەی بووە.

نەخۆشخانەی هیوا لە پێگەی خۆی ئەمشەو 12.8.2025، نوسیوویەتی، لەلایەن جەمالی حاجی عەلی و بازاری شەوکەتی مەلا ئامێری تیشکی “MRI” چاککراوەتەوە و بری ئەو هاوکارییە، هۆکار بووە بۆ چاککردنەوەی ئامێرەکە.

پێشتر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردەوە، چارەسەرێكی گرنگی تووشبووانی شێرپەنجە لە سەنتەری ژیانەوە دەستپێدەكاتەوە، بە كردنەوەی چارەسەری براكپێراپی “تیشكی ناوەكی”، کە پێشتر لە سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەر بە تیشک لە شاری سلێمانی بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی دەكرا.

سەنتەری ژیانەوە تاكە سەنتەرە توانای پێشكەشكردنی ئەم جۆرە چارەسەرەی هەبێت و بەهۆی بەردەستنەبوونی چارەسەری براكیپێراپی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و عێراق، تووشبووانی شێرپەنجە ناچاربوون گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن و هەندێكجار بەبێ چارەسەر بمێننەوە.

چی دەزانی لەسەر کەوچکی سەفەری ئایا هۆکارە بۆ شێرپەنجە؟

چی دەزانی لەسەر کەوچکی سەفەری ئایا هۆکارە بۆ شێرپەنجە؟