سلێمانی
تەکسی میتەر دەخرێتەکار و نرخی گواستنەوە دیاری دەکرێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
چیتر شۆفێرانی تەکسی لە سلێمانی ناتوانن بە دڵی خۆیان کرێ لە سەرنشینان وەربگرن، چونکە بڕیارە لە ساڵی نوێوە سیستمی تەکسی میتەر کارا بکرێت و نرخێکی دیاریکراو بۆ گواستنەوە دابنرێت.
جەمیل کەمال، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی، بە 964ـی وت، سیستمەکە لە ئێستادا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و دوای سەرکەوتنی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی، “بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و قایمقامیەتی سلێمانی نرخێک بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان دیاری دەکرێت تاکوو چیتر شۆفێرانی تەکسی بەدڵی خۆیان پارە لە هاوڵاتیان وەرنەگرن”
سەبارەت نرخی بەنزین، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ جێگیرکردن یان دابەزاندنی نرخی بەنزین بۆ شۆفێرانی تەکسی.
پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ