راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی:
ئیسرائیل و ئێران لە شەڕی سەربازییەوە بۆ شەڕی سیخوڕی
964+
توانا نەقی
دوو مانگ دوای لە شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران جموجۆڵی سەیر لە ناوچەکە روودەدات.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، ئێران چەند سیستەمێکی نوێی بەرگری ئاسمانی لەلایەن رووسیا و چینەوە پێگەیشتووە و بەشێکە لە خۆ قایمکردن لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ.
ئاماژە بەوەدەکات، شەڕی سیخوڕی هەر بەردەوامە مۆساد گورز دەوەشێنێت لەناو جەرگەی ئێران و بەردەوامە کارە سیخوڕییەکانی.
هەر لەم ئەڵقەیەی بەرنامەکە باسی زۆر شەڕی دیکە وەک تایلەند و کەمبۆدیا و پەیوەندیەکانی نێوان چین و تایوان کراوە.