"لە سۆرانەوە بەرەو هەولێر رۆیشتوون"
لە دەشتی هەریر ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا؛ کەسێکیش بریندارە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە دەشتی هەریر ماتۆڕێک بەدوو سەرنشینەوە تەقلەی لێدا، شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا و ئەو کەسەی دیکەش برینداربوو.
محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بە 964ـی وت، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 12.8.2025 لە ئەنجامی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلێک لەسەر پردێکی جووتسایدی دەشتی هەریر، تەرمێک و بریندارێک گەیندرانە نەخۆشخانەی هەریر، کە شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕەکە بوون”.
“ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، شۆفێری ماتۆڕەکە بووە، خەڵکی رواندزە و تەمەنی نزیکەی 40 ساڵە”، محەمەد ئامۆکەیی وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسە لە سۆرانەوە بەرەو هەولێر رۆیشتوون، بریندارەکە تەمەنی 27 ساڵە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکراوە بۆ هەولێر، تەرمی شۆفێری ماتۆڕەکەش بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری