دیمه‌نى ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ى كه پۆلیسی سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه.
له كامێراى چاودێری ئاشكرا بوون
له سۆران دوو كه‌س له‌سه‌ر دزینى ماتۆڕسكیل ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی سۆران ده‌ڵێت، دوو كه‌سیان ده‌ستگیركردوو، چه‌ند ماتۆڕسكیلێكیان دزیوه.
دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران لەرێی هێڵی گەرمی ژمارە 144 ئاگادار کرایەوە، کە سێ ماتۆڕسکیل لە چەند شوێن و کاتی جیاواز لە سەنتەری شاری سۆران دزراون، دوای وەرگرتنی بریاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، دوای گەڕان و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لە رێگای کامێراکانی چاودێرییەوە، توانرا تۆمەتباران بناسرێن و دەستگیر بکرێن.
هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه بە پێی ماددە 446 له یاسای سزادانى عێراقی وتەیان وەرگیرا و دانیان ناوه بە تاوانەکانیان.