"شازی هەنجیرە و بە ئاوی خاوێن ئاو دەدرێ"

هەنجیر؛ بەرهەمە ناوازەکەی تەقتەق و قەرەناو بازاڕی گەرمە

964+

عەزیز عەبدوڵا – خاڵخاڵان

هەنجیر؛ بەرهەمە ناوازەکەی جوتیارانی تەقتەق و قەرەناو بازاڕی گەرمە و لەم وەرزەی ساڵدا بەرناکەوێ.

عەلوەی قەرەناو بووەتە بازاڕێکی باش بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی جوتیارانی سنوورەکە، رۆژانە زیاتر لە 200 جوتیار بەرهەمەکانیان دەبەنە ئەو عەلوەیە و بەتایبەتیش هەنجیر خواستێکی زۆری لەسەرە و رۆژانە زیاتر لە 30 تۆنی لێ دەفرۆشرێ.

گۆران شوان یەکێک لە فرۆشیارەکانی عەلوەی قەرەناو بە 964ـی وت، “کاتێک جوتیارەکان بەرهەمەکانیان دەهێنن، لەبەردەم عەلوەکە مزایەدە دەکرێت، کڕیاران دەوری لێدەدەن، هەر کەس نرخی زیاتری پێدا ئەوە ماڵی ئەو دەبێت و دەیکڕێت”.

وەک باسی دەکات، پێشتر جوتیار بۆ خۆی بەرهەمەکەی دەبرد بۆ شارەکانی دیکە، بەڵام ئێستا کڕیارەکان لە زۆربەی شارەکانی کوردستانەوە دەچنە عەلوەی قەرەناو و بەنرخێکی کەمتر لە دەستی یەکەمی دەکڕن.

سەرەتا کە هەنجیر پێدەگات و نۆبەرەیە، هەر کیلۆیەک حەوت هەزار دینار دەکات، بەڵام وردە وردە کە لە بازاڕدا زیادبوو، هەرزان دەبێت و لەئێستادا کیلۆی بە 600 دینارش لە عەلوە دەفرۆشرێ.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هەنجیری قەرەناو و ئۆمەرمەندان بۆ ناوچەکانی عێراق دەچێ

هەنجیری قەرەناو و ئۆمەرمەندان بۆ ناوچەکانی عێراق دەچێ

سێیەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق بەڕێوەدەچیت

سێیەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق بەڕێوەدەچیت