تكایە رەچاوی رێنماییەكان بكەن با سزا نەدرێن

رۆژانە سێ‌ جار شەقام و شوێنە گشتیيەکانى سلێمانی پاکدەكرێنەوە

964+

محەمەد فاتیح

هەڵمەتی کۆکردنەوە و پاککردنەوەی خۆڵ وخاشاکی شەقام و شوێنە گشتیيەکان له ناو شاری سلێمانی، لە رۆژێكدا بۆ سێ‌ جار جێبەجێ دەكرێن و دوكاندار و دەستگێڕە سەرپێچیكارەكانیش سزا دەدرێن و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكرێت رەچاوی رێنماییەكان بكەن.

محەمەد تۆفیق، ئەندازیار له سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە پەیامێكی ڤیدۆییدا بڵاویكردەوە، ستافەكانمان لە كاتژمێر شەشی بەیانییەوە دەست دەكەین بە پاككردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەكان و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك و فڕێدانی.

دەشڵێت، رۆژانە لە كاتژمێر چوارەوە، خۆڵ و خاشاك فڕێ‌ دەدرێت و تیمەكانیشمان هەڵدەستن بە ئەركی خۆیان و رۆژانە سێ‌ جار شەقامە كان و شوێنە گشتیيەکان پاك دەكرێنەوە.

“ستافەكانمان زیاتر لە جارێک ئاگاداری دوكانەكان و دەستگێڕەكان دەكەنەوە، كە رێنماییەكان جییەجێ‌ بكەن و لەلایەن ستافی خزمەتگوزاری شارەوانییەوە غەرامە بۆ دوكاندارەكان ودەستگێڕه سەرپێچیكارەكان دەكرێت”.

رێنمایی خەڵك دەكەین:

-هەر كەس لە ئاستی خۆیەوە، ئەگەر حاوییەی تایبەت بەخۆی هەیە، یان كیسێكی عەلاگەی هەیە، خۆڵ و خاشاكەكانی تێیدا كۆبكاتەوە.

– هۆكارە بۆ بڵاونەبوونەوەی بەسەر شەقامەكاندا.

-كار ئاسانییەكە بۆ كرێكارەكانمان.

– بەیانیان كرێكارەكان دەست دەدەنە عەلاگەكە و دەیخەنە ناو كەبسی خۆڵەكەوە.

-یارمەتیدەرمان دەبێت، كە بە كاتێكی كەمتر خۆڵەكان كۆبكەینەوە.

خۆڵ و خاشاک لە گەڕەكێكی سلێمانی كۆبووەتەوە و بەدواداچو...

خۆڵ و خاشاک لە گەڕەكێكی سلێمانی كۆبووەتەوە و بەدواداچوونی بۆ دەكرێت

خۆڵ و خاشاكەكەی تانجەڕۆ زیانێكی زۆری هەیە و پلانمان هە...

خۆڵ و خاشاكەكەی تانجەڕۆ زیانێكی زۆری هەیە و پلانمان هەیە بۆ داخستنی