95 ده‌رچووى به‌شی كشتوكاڵین
ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌كانى دهۆك ده‌خرێنه خولێك بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى پڕۆژه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك 95 ده‌رچووى دانه‌مه‌زراوى به‌شی كشتو‌كاڵى خرانه ناو خولێكی راهێنان بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتوودا بتوانن وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری له‌سه‌ر پڕۆكان كار بكه‌ن.
سه‌عدوڵا ئه‌حمه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی رێنمایی كشتو‌كاڵى دهۆك به 964 ـى وت، ئه‌مڕۆ 11.8.2025 خوله‌كه ده‌ستیپێكردووه و ماوه‌ى چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت.
وتیشی “خوله‌كه تایبه‌ته به راهێنان له‌سه‌ر به‌رهه‌مى رووه‌كى و 95 ده‌رچووى دانه‌مه‌زراویش به‌شی كشتوكاڵیش به‌شداریان تێدا كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م خوله بۆ ده‌ستخستنى هه‌لیكاره بۆ ئه‌م ده‌رچووانه، كه له سنوورى پارێزگاكه‌ماندا زیاتر له هه‌زار ده‌رچووى دانه‌مه‌زراوى كشتوكاڵییان هه‌یه.