وەزارەتی كارەبا روونكردنەوەی دا

چلەی ئیمام حوسێن كارەبای لە عێراق كوژاندەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی كارەبای عێراق روونیكردەوە، بەهۆی فشاری زۆر لەسەر  لە هەردوو پارێزگای كەربەلا و بابل و هاتنی ملیۆنان زیارەتكار بۆ چلەی ئیمام حوسێن، كوژانەوەی گشتی روویداوە.

ئەمڕۆ لە عێراق كوژانەوەی گشتیی كارەبا روویدا، لە كاتێكدا گەرماكەشی زۆر بەتینە و بەرگە ناگیرێت.

وەزارەتی كارەبای عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەهۆی زۆری رێژەی زیارەتکاران بۆ چلەی ئیمام حسێن لە هەردوو پارێزگای کەربەلا و بابل فشارێکی زۆر لەسەر کارەبای نیشتمانی دروست بوو، كە بووە هۆی پچڕانی هێڵی كارەبای موسەیەب – بابل 400 كەی ڤی و بەمەش سیستمی گشتیی كارەبا كوژایەوە و شەش هەزار مێگاوات كارەبا لە دەست بدەین.

وەزارەتی كارەبا دەڵێت، شەو و رۆژ كاردەكەین بۆ ئەوەی توانای بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا زیاد بكەین.

هەروەها دەڵێت، پلەكانی گەرما تا ئاستێكی پێشبینینەكراو بەرزبووەتەوە و خواست لەسەر كارەبا زیاتر بووە، ئەمەش فشاری لەسەر وێستگەكان دروست كردووە، بە تایبەتی لە پارێزگاكانی بابل و كەربەلا، كە بە ملیۆنان زیارەتكاری چلەی ئیمام حوسێن هاتوون.

وەزارەتەكە ئاماژە بەوەش دەكات، ئێستا تیمەكانیان بەخێرایی هاتوونەتە مەیدان بۆ ئەوەی كێشەكان چارەسەر بكەن و هێڵە پچڕاوەكانی گواستنەوە چاك بكەن و هەنگاو بە هەنگاو كارەبا بگەڕێننەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

بەم گەرمایە؛ لەسەرتاسەرى عێراق کارەبا بڕا

بەم گەرمایە؛ لەسەرتاسەرى عێراق کارەبا بڕا