لە هەولێر
چێشتخانەیەک زیاتر لە دوو هەزار باڵندەی جیاوازی تێدایە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
چێشتخانەیەک لە هەولێر زیاتر لە ساڵێکە چەندین جۆری جیاوازی باڵندەی لە نێو چەند کۆشکێکی جیاواز کۆکردۆتەوە، رۆژانە شەش کەس خزمەتی ئەو باڵندانە دەکەن.
شێخ لاوەند، خاوەنی چێشتخانەکەیە و بە 964ـی وت،”زیاتر لە ساڵێکە چەندین جۆری باڵندەم لە 20 وڵاتی جیاواز کۆکردۆتەوە و رۆژانە شەش کەس بە بەردەوامی خزمەتی ئەو باڵندانە دەکەن، خەرجی باڵندەکانیش بۆ هەر رۆژێک نزیکی 500 هەزار دیناری عێراقییە”.
وتیشی، ”ئەوە خولیای خۆمە و لێرەش کاردەکەم بۆیە لێرە دامناون و رۆژانەش خۆم چاودێریان دەکەم و منداڵانیش لە کاتی سەردانی کردنی چێشتخانەکەم دڵخۆش دەبن بە بینینی ئەو دیمەنە جیاوازانە”.
باسی لەوەشکرد، مانگانە پزیشکی ڤێرتێرنەری تایبەت سەردانی باڵندەکان دەکات و چی پێویست بێت بۆیان دەکات، خێزانێکی باڵندەش هەیە کە پێی دەڵێن کۆکتێل سەرەتا چەند دانەیەک بوون، بەڵام ئێستا بوونەتە 100 دانە لەیەک خێزان”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر