لە ئاغجەلەر

پۆلیسی دارستان حەوز بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دروست دەکات

964+

ژێوار خدر

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکەساڵیدا، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر لە سنووری گەرمیان و گەرمەسێر، چەندین حەوزیان بۆ دابینکردنی ئاو بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دروستکردووە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، وەرزی گەرما و وشکەساڵی، ژیانی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی لە ناوچەکە خستووەتە مەترسییەوە.

کارمەندانی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەریش لە چەندین شوێنی سنوورەکەیان، گۆل و حەوزیان ئامادە کردووە و بە بەردەوامی چاودێرییان دەکەن و ئاوی خواردنەوەیان بۆ دەبەن، تاوەکو ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان بە ئاسانی ئاوی پێویستیان دەست بکەوێت.

دەستخۆشیشی لەو کارمەندانە کردووە کە ئەم کارەیان کردووە و دەڵێت، “ئەوکارەی ئێوە دەیکەن جێگەی شانازیە و بەرز دەینرخێنین”

دوو راوچی مشتیان لە ئاژەڵی کێوی خۆش کردبوو گیران

دوو راوچی مشتیان لە ئاژەڵی کێوی خۆش کردبوو گیران