پۆدکاستی لەشساغی

“وەرزش و سیستمی خۆراکی تەندروست چارەسەری وردە کیسی هێلکەدانە”

964+

جێگیر مەحمود

د.شنە بەگزادە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی میوانی پۆدکاستی لەشساغییە و باس لە وردە کیسی هێلکەدان دەکات لە خانماندا و دەڵێت، تەنیا بوونی چەند کیسێک نییە بەڵکو سندرۆمێکی ئاڵۆزی هۆرمۆنی و مێتاپۆلیزمە، کێشەی سەرەکی بریتییە لە تێکچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان کە زۆرجار بەهۆی بەرگری ئەنسۆلینەوە روودەدات.

وردە کیسی هێلکەدان، نیشانە باوەکانی وەک تێکچوونی سووڕی مانگانە دەرکەوتنی مووی زیادە و زیپکە و زەحمەتی لە دابەزاندنی کێش کە پێچەوانەی باوەڕی باو تەنها خانمانی قەڵەو ناگرێتەوە، پشتگوێخستنی ئەم حاڵەتە کاریگەری لەسەر زاوزێ و تەنانەت شێرپەنجەی منداڵدان زیاد دەکات، دکتۆرە شنە باسی دەکات.

لە بارەی چارەسەرەکانەوە دەڵێت، لە گۆڕینی شێوازی ژیان سیستەمێکی خۆراکی تەندروست دوور لە شەکر لەگەڵ وەرزشی بەردەوام کاریگەرییەکی بنەڕەتییان لەسەر rێکخستنەوەی هۆرمۆنەکان هەیە, هەرچەندە یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی دواکەوتنی دووگیانی, بەڵام بە مانای نەزۆکیی هەمیشەیی نایەت زۆرێک لە خانمان بە یارمەتی پزیشکی و پابەندبوون بە شێوازی ژیانی تەندروست دەتوانن دووگیان دەبن، بەڵام لەو ماوەیەدا پێویستیان بە چاودێریی وردتر دەبێت.

قۆلۆنی عەسەبی چۆن كۆنتڕۆڵ دەكرێت و بەکارهێنانی لیمۆ بۆ...

قۆلۆنی عەسەبی چۆن كۆنتڕۆڵ دەكرێت و بەکارهێنانی لیمۆ بۆ ترشەلۆکی گەدە باشە؟