گرافیک؛ 964+
به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه
هونەرمەند عەبدولرەزاق بۆتانی کۆچی دوایی کرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا هونه‌رمه‌ند عه‌بدولڕه‌زاق بۆتانى له‌هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێك بوو به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه له نه‌خۆشخانه لە ژێر چاودێری پزیشکدا بوو.
بۆتانى به (مام قیچۆ) ناسرابوو زیاتر له 25 ساڵه وه‌ک ئه‌كته‌ر به‌شدارى له چه‌ندین دراما و فیلم و كارى هونه‌رى كردووه.
هونه‌رمه‌ند موسه‌ده‌ق به‌رزنجى، كۆچی دوایی بۆتانى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى له مزگه‌وتى دار سه‌لامه له كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێی زه‌یتون.
وتیشی “نازاندرێت ئه‌مشه‌و به‌خاك ده‌سپیێردرێت یان به‌یانى، چونكه چاوه‌ڕێى هاوڕێ و دۆستان و خزمانى ده‌كرێت بێنه مزگه‌وته‌كه و دواماڵئاوایی لێبكه‌ن”.