هەولێر

ئەگەر حەزت لە كۆلیژی هونەرە جوانەكانە بڕۆ فۆڕم پڕبكەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

زانكۆی سەڵاحەدین بڵاویكردەوە، دەرچووانی پۆلی 12  و پەیمانگەی هونەرە جوانەكان، ئەوانەی حەزیان لە كۆلیژی هونەرە جوانەكانە، دەتوانن فۆڕم پڕ بكەنەوە و تا 15.8.2025 سەردانی یەكەی تۆماری كۆلیژ بكەن و پێداویستییەكانیش لەگەڵ خۆتان بهێنن.

راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە 10.8.2025 رایگەیاند، دەرچووانی پۆلی 12ی و پەیمانگای هونەرە جوانەکان ئاگادار دەکەینەوە کە ئارەزووی خوێندنیان لە کۆلیژی هونەرە جوانەکان لە بەشەکانی “شێوەکاری، موزیک، سینەما و شانۆ” هەیە، تا رێکەوتی 15ی ئەم مانگە سەردانی یەکەی تۆماری کۆلیژ بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن.

كۆلیژنەكە دەڵێت داواكارییان هەیە و هەر قوتابییەك دەیەوێت فۆڕم پڕبكاتەوە، پێویستە لەگەڵ خۆیدا کۆپی (کارتی نیشتمانی +کارتی زانیاری+ پسولەی خۆراک) هەروها پشتگیری ئامادەیی یا پەیمانگە بهێنێت، کە تێیدا ئاماژە بە کۆنمرەی کرابێت، لەبیریش نەكەن شەش وێنەی مامەڵەش ئامادە بكەن و لە ناو فایلێکی نایلۆن (سپی بۆ شێوەکاری، شین بۆ موزیک، زەرد بۆ سینەما و شانۆ) دایبنێت و تەقدیمی بكەن بەڵكو وەربگیرێن بۆ وەرزی نوێی خوێندنی 2025-2026.

كۆلیژی هونەرە جوانەكان سەر بە زانكۆی سەڵاحەدینە و لە 2005 دامەزراوە.

"ئەگەر تەمەن بگەڕێتەوە كاسبی دەكەم و ناچمە پەیمانگەی هونەرە جوانەكان"