لە راپەڕین

نزیكەی سێ تۆن چوكلێت دەستیبەسەردا گیرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تیمەکانی تەندروستی لە یەکەی پشکنینی خۆراک لە مەرزی کێلێ دەستیان گرت بەسەر دوو ھەزار و ھەشت سەد کیلۆ چکلێت، کە دەستكاری ئێكسپایەرەكەی كرابوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی راپەڕین ئەمڕۆ یەكشەممە 10.8.2025 رایگەیاند، دەستیان بەسەر دوو تۆن و 800 كیلۆ چوكلێتدا گرت، كە دەستكاری رێكەوتی بەرهەمهێنانی كراوە و رێكەوتی شەش مانگ دوای ئێكسپایەربوونی لێدرابوو.

چوكلێتەكە پێدەچێت لە ئێرانەوە هاتبێ و تەندروستی گەرمیان ئاماژەی بەوە داوە، تەنیا بە فارسی رێكەوتەكەی لەسەر نووسراو بوو، ئەمەش لەگەڵ رێنماییەکانی تەندروستی یەكناگرێتەوە و رێگەپێدراو نییە.

چوار تۆن کەلوپەلی جوانکاریی ئێکسپایەر لە دهۆک دەستی ب...

چوار تۆن کەلوپەلی جوانکاریی ئێکسپایەر لە دهۆک دەستی بەسەردا گیرا