سێ شوێنی جیاواز دەسووتێن

ئاگر بەرۆکی ئیدارەی سۆران بەرنادات 

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئاگری زبڵخانەکەی سۆران جارێکی دیکە سەری هەڵدایەوە دوکەڵە ژەهراویەکەش بە ئاسمانی سۆران و رواندزدا بڵاوبووەتەوە.

هەر ئەو ئاگرە نییە، ئەمڕۆ سێ ئاگری گەورەی دیکەش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتوونەتەوە، ئاگرەکان لە چیای برادۆست، دۆڵی شیوان لە سیدەکان و زبڵخانەکەن و هیچیشیان تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکروان.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت،”سێ ئاگری گەورەمان هەیە لە سنوری سۆران، تیمەکانمان دابەش بەسەر هەر سێ شوێنەکەدا دابەش بوون، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە هیچ کامیان کۆنتڕۆڵ بکرێت.

وتیشی، ئاگرەکەی سنووری قەزای سیدەکان ماوەی دوو رۆژە کەوتووەتەوە لە دۆڵی شیوان و تاکو ئێستا زیاتر لە 250 هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستان سوتاوە”.

وەک باسی دەکات، ئاگرەکەی چیای برادۆستیش ئەمڕۆ جارێکی تر سەری هەڵداوەتەوە، ئەو ئاگرەی پێنج جار کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام دروست دەبێتەوە و بەرگری شارستانیش پێی وایە بە دەستی ئەنقەست دەسوتێندرێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

سێ رۆژە دوکەڵێکی ژەهراوی دەچێت بەسەر سۆران و رواندز

سێ رۆژە دوکەڵێکی ژەهراوی دەچێت بەسەر سۆران و رواندز