بەلەمێکی بچووک ژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتووە _ وێنە: رۆیتەرز
رزگارکراون
کۆچبەرە کوردەکان سۆراغیان دەرکەوت؛ لە ماڵتان
964+
ئەحمەد مستەفا
تەواوی ئەو کۆچبەرانەی بێ سۆراغ بوون، لەلایەن هێزی دەریاوانی پاراستنی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا “فرۆدێککسەوە” دوو رۆژ لەمەوبەر رزگا کراون و لە ئێستادا لە وڵاتی ماڵتان.
زۆرینەی ئەو کەسانە خەڵکی سوریا و رۆژئاوای کوردستانن، چەند کوردێکی دەوروبەری خانەقین و مەخمور گەرمیان لەنێو کۆچبەرکاندان، کە کۆی گشتی ئەو کەسانە 87 کەس بووە.
ئەو یەختەی کۆچبەران کە دەبوو بە 50 کاتژمێر لە تونسەوە بکاتە دوورگەی لێیبادوژا لە باشوری خۆرهەڵاتی ئیتاڵیا، دوێنی پاش 120 کاتژمێر تێپەڕین، بەڵام نە گەیشتبوونە ئەو دورگەیە و نە هیچ سۆراغێکیان هەبوو.
یەختەکە لە رۆژی 5.8.2025 لە تونسەوە بەرێ کەوتبوو، دەبوو پاش 7.8.2025 بگەشتایە بە دوورگەکە.
پێشڕەو عەبدوڵا، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا بە 964ی وت، لە ئێستادا ئەو کۆچبەرانە سەلامەتن و لە ماڵتان، لە ئێستادا بە هۆی زۆری رێڕەوە ئاوییەکان، رۆژانە دەیان رووداوی نەخوازراو روودەدات لە دەریایی ناوەڕاست و لە دەریایی خۆرهەڵاتی باکور.
هاوکات، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند کوردێکی رۆژئاوای کوردستان کە لە جەزائیر بەرێکەوتبوون بۆ ئیسپانیا لە مەرگ رزگاریان بوو.