پڕۆژەی رووناکی دەستبەکار دەبێت

سبەی چوار گەڕەکی سۆران بێ کارەبا دەبن

964+

شۆڕش قادری

بۆ گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ناو سەنتەری سۆران، سبەی تیمەکان دەستبەکار دەبن و هەر بەو هۆیەشەوە چوار گەڕەک تا ئێوارە کارەبایان نابێ.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “بەیانی لە کاتژمێر 7ـی بەیانی تا 4ـی ئێوارە، کارەبای گەڕەکانی ئاوارە، دیلمان، وەستا رەجەب و قەندیل دەکوژێتەوە، بەهۆی کارکردنی تیمی پڕۆژەی رووناکی”.

چەند رۆژ پێش ئێستا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بڕیارە تا مانگی 11ـی ئەمساڵ بازنەی پڕۆژەی رووناکی سەرجەم پارێزگای هەولێر بگرێتەوە بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیشەوە.

شاری سۆران دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری

شاری سۆران دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری

لە سۆران کارەبای ئەو ماڵانە دەبڕدرێت کە قەرزیان لەسەرە

لە سۆران کارەبای ئەو ماڵانە دەبڕدرێت کە قەرزیان لەسەرە