پیاوێکیش گیانی لەدەستدابوو

لەگوندی هرورێ ژنێک لە گردێک دا کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لەگوندی هرورێ ژنێکی بەتەمەن لە گردێکی ئەم گوندە کەوتووەخوارەوە و گیانی لەدەستدا، تەندروستی قەزای ئامێدیش دەڵێت، لەئێستا دا تەرمەکەی لە بنکەی تەندروستی رۆزانایە لە ناحیەی کانی ماسێ.

رووداوەکە ئەمڕۆ شەممە 2025.8.9، لەو گوندە روویداوە کە دەکەوێتە دەڤەری بەرواری باڵا.

مەسعود بۆتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای ئامێدی بە964ـی وت، ئاگادار کراینەوە لەسەر هەبوونی روداوێک کە ژنێکی تەمەنی نێوان 60 بۆ 70 ساڵ بەناوی (دەلیلا ئەحمەد) لە گردێک کەوتووە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

وتیشی “تیمی تەندروستی گەیشتوونە شوێنەکە و تەرمی ژنەکە رەوانەی بنکەی تەندروستی رۆزانا لە ناحیەی کانی ماسێ کرا و دوای رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک دەکرێتەوە”.

باسی لەوەشیکرد، هەر بەیانی ئەمڕۆ لە دەڤەری بەرواری باڵا پیاوێکی تەمەن 68 ساڵان لەکاتی رۆیشتنی بۆ سەر زەویە کشتوکاڵییەکەی جەڵتەی دل لیێدا و گیانی لەدەستدا.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

لە بەرواری باڵا ورچ پەلاماری شوانێکی دا و خۆشی هەڵات

لە بەرواری باڵا ورچ پەلاماری شوانێکی دا و خۆشی هەڵات

گەشتیارێک لە گەلی شێرانە گیانی لەدەستدا

گەشتیارێک لە گەلی شێرانە گیانی لەدەستدا

بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە کرێکارێک لە سنووری ئامێدی بر...

بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە کرێکارێک لە سنووری ئامێدی بریندار بوو