ساغكردنه‌وه: محاویلەی کارەبا له بەرلووت و واوانی نەدزراون
964+
زینوێ حه‌سه‌ن
پۆلیسی گه‌رمیان دووپاتی كرده‌وه هیچ محاویله‌یه‌كی كاره‌با له گونده‌كانی به‌رلووت و واوانی نه‌دزراون.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایە دوێنێ ئێوارە لە گوندی بەرلووت و واوانی سەر بە قه‌زای کەلار، دوو محاویلەی کارەبا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل و ته‌لی كاره‌بایی دزراون.
تۆڕی 964 سۆراغی راستیی ئه‌م هه‌واڵه‌ی كرد، له‌م باره‌یه‌وه وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان عەلی جەمال قەدوری، بۆ تۆڕی 964 وتی “ئه‌وه‌ی له باره‌ی دزینی دوو محاویله‌ی كاره‌با لە گونده‌كانی بەرلووت و واوانی بڵاوبوونه‌ته‌وه، هه‌واڵی كۆنن و له‌م رۆژانه‌دا هیچ شتێكی له‌مباره‌یه‌وه رووینه‌داوه”.
وتیشی، هه‌واڵه‌كه كۆنه و گەرم کراوەتەوە.