ئامێرەكانی راكێشانی پارە
هەزار ئامێر دادەنرێن
كارەبای ئامێرەكانی راكێشانی پارە كراونەتە وزەی خۆر و 24 سەعاتی
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئامێرەكانی راكێشانی پارە بە كارەبای وزەی خۆر كاردەكەن و 24 سەعات بەردەستن.
عەزیز ئەحمەد لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی ئێكس ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.8.2025 بڵاویكردەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەی وزەی خۆری بۆ ئامێرەكانی راكێشانی پارە لە كوردستان (ATM) دابین كردووە، ئەمەش وادەكات 24 كاتژمێر بەردەست بن و هاوڵاتیان و گەشتیارانیش پارەی خۆیان رابكێشن.
هەروەها دەڵێت، 430 ئامێری نوێی راكێشانی پارە دانراون لە سەرانسەری كوردستان و بەرنامەكەش وایە لە كۆتایی پرۆگرامەكەدا بگەیەندرێتە هەزار ئامێر.
لەگەڵ دامەزراندنی پرۆژەی هەژماری من، كە موچەی فەرمانبەران بەبانكی كراوە و پرۆسەكە بەردەوامە، ژمارەی ئامێرەكانی راكێشانی پارە زیادكران، پێشتر تەنیا هەندێك لە بانكەكان (ATM) یان لە مۆڵ و لە بەردەم باڵەخانەكانیان هەبوو.