لە چەمچەماڵ چواره‌م رۆژه سكاڵا تۆمار ده‌كرێن
به‌ڵگه‌ى ئازادبوونى له نوگره‌سه‌لمان دژى حه‌جاج پێشكه‌ش به‌دادگا ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌سوكارێكی ئه‌نفالكراو نووسراوێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه و چووه‌ته مۆنۆمێنتى چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئه‌وه‌ى ساكاڵاى یاسایی له‌دژى حه‌جاج تۆمار بكات.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه مۆنۆمێنتى ئه‌نفال بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م هاوڵاتییه ده‌ڵێت، ئه‌مه به‌ڵكه شه‌ش مانگ زیندانیكردنمانه له قه‌ڵاى نوگره سه‌لمان و دواتریش به كه‌فاله‌ت له چه‌چمچه‌ماڵ ئازاد كراون.
ده‌شڵێت “ته‌مه‌نم له هه‌شتاكانه به‌ڵام ئه‌وكات ته‌مه‌نیان بۆ 1970 گه‌وره كردووم”.
ئه‌م نووسراوه وه‌ک به‌ڵگه له گه‌ڵ تۆماركردنى سكاڵا له دژى حه‌جاج به‌كارده‌هێنێت.
پێشتر، هابیل حاجى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتى ئه‌نفال به 964ـى راگه‌یاندبوو، له‌رۆژى 4.8.2025 پێشوازیان له‌و كه‌سانه كردووده كه ده‌یانه‌وێت سكاڵا له‌سه‌ر حه‌جاج تۆمار بكه‌ن.
وتیشی “هه‌ڵمه‌تى سكاڵا تۆماركردنه‌كه بۆ ماوه‌ى شه‌ش رۆژه و پێشبینى ده‌كه‌م رۆژانى دیكه كه‌سوكارى ئه‌نفالكراون زیاتر بێن بۆ سكاڵا تۆماركردن”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنۆمێنت، ئه‌وان كه سكاڵاكانیان له‌و كه‌سوكارانه وه‌رگرت دواتر ده‌یده‌نه نووسینگه‌ى خانمى یه‌كه‌مى عێراق و له‌وێشه‌وه راسته‌وخۆ ده‌درێته دادگاى لێكۆڵینه‌وه.
پێشتریش لە راگەیەندراوێکدا، نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق داوای کردبوو، ئەو کەسانەی کە شاهیدی تاوانەکانی حەجاجن و بەڵگەیان لەبەردەستدایە، بیگەیەننە تیمی تایبەتمەند بۆ ئەوەی بەڵگەکان لەسەر ئەو تۆمەتبارە کۆبکرێنەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه “ئێستا و لەم قۆناغەدا پێویستە سکاڵا و وتەی هەموو ئەو کەسانەی کە شاهیدی تاوانەکانی ئەم تاوانبارەن، تۆمار بکرێن”.
رۆژی 1.8.2025 دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق نوێترین وێنەی حەجاجی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای زیاتر لە شەش مانگ توانیویانە عەجاج ئەحمەد حەردان لە پارێزگای موسەننا دەستگیر بکەن.
“دوای ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگری کە زیاتر لە شەش مانگی خایاند، حەجاج ئەحمەد حەردان ناسراو بە (عەجاجی نوگرە سەلمان)، یەکێک لە داواکراوەکانی رژێمی پێشوو دەستگیر کرا”، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وادەڵێت.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە هەوڵێکدا بۆ بەلاڕێدابردنی دەزگا ئەمنییەکان، بنەماڵەی حەجاج لە ماوەی رابردوودا بەردەوام ئیدیعای ئەوەیان کردووە کە ناوبراو مردووە، بەڵام دواجار بە هەوڵی دەزگا هەواڵگرییەکان تۆمەتبار دۆزراوەتەوە و دەستگیر کراوە.