"له ماوه‌ى 24 كاتژمێر چاكده‌كرێته‌وه"
بۆرییه‌كى ناو كۆگای پاڵاوتنی ئاو لە گوندی ئیفراز شكاوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بۆرییه‌كى ئاوى ئیفراز سێ شكاوه، ئاوى هه‌ولێر ده‌ڵێت، شكانه‌كه‌ى كاریگه‌رى زۆرى نییه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو، به‌ڵام دووپاتیشیده‌كاته‌وه كه به‌زووترین كات چاكده‌كرێته‌وه.
رووداوى شكانى بۆرییه‌كه ئەمرۆ چوارشەممە 6.8.2025 كاتژمێر 3:20 دواى نیوه‌ڕۆ بووه، كه دەكەوێتە سەر بۆری یەكتربڕی ئیفراز یەك و دوو لە گوندی ئیفرازى سه‌ر به ناحیەی كەورگۆسك.
رابەر حوسێن، بەرێوه‌بەری بەرێوه‌بەرایەتی ئاوی هەولێر به 964ـى وت، شكانى ئه‌م بۆرییه كاریگەری نابێت، لەسەر كەمبوونەوەی ئاو و كێشەی كەمبوونەوەی ئاو لەم گەرەكانە روونادات كە كەوتوونەتە سەر ئیفراز سێ، چونكە ده‌ڵێت “بەشی پاڵاوتن شكاوە و بەتەواوی یەدەگی ئاومان هەیە.”
وتیشی “هەموو تیمە تەكنیكیەكان خەریكی چاكردنەوەی بۆرییەكه‌ن و لە ماوەیەكی زۆر كورتدا چاكدەكرێتەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له رێگه‌ى تیمه‌كانانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن له كەمتر لە 24 كاتژمێر بۆرییه‌كه چاكبكرێته‌وه و كێشەی نەمێنی.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن