دیمهنی یهكێك له پڕۆژهكانى ئیفراز لە پارێزگاى ههولێر ... وێنه: بهڕێوهبهرایهتى گشتى ئاوى ههرێم
ئاوی هەولێر
“ئیفراز دوو چاک دەکرێت و خەڵک بێ ئاو نابن”
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
دوو رۆژە کاری چاککردنەوە و سیان لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دووی هەولێر، دەستیپێکردووە، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵێت، بێخەم بن کەس بێ ئاو نابێت.
رابەر حوسێن، بەڕێوبەری ئاوی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 10.6.2025 بە 964ی، وت، ماوەی دوو رۆژە دەستیان کردووە بە چاكکردنەوەی پڕۆژەی ئیفراز دوو، بە مەبەستی پاکكردنەوەی، ئەوان ساڵانە ئەو کارە ئەنجام دەدەن و هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە و خەڵکیش بێ ئاو نابن.
وتیشی، “ئێمە حیسابی ئەوەمان کردووە کە ئاو بەردەوام بگات خەڵک و قەرەبووی ئەوانە کراوەتەوە، كە كێشەی كەمئاوییان هەبووە، ئەمەش بۆ ئەوەی بێ ئاو نەبن”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا