ترێند
نەرمینی دڵشکاو لە ماڵئاواییەکەشیدا هەر تەنیا بوو
964+
پەری ساڵح
بەڕێکەوتێکی سەیر تەنیا 17 رۆژ دوای یادی ساڵانەی بەرزانی خۆشەویست، نەرمین قادریش ماڵئاوایی کرد.
خاتوو نەرمین دوو نەشتەرگەری قورس بۆ سەری کرابوو، دوو هەفتە بەر لە ماڵئاوایی لە فەیسبووکەکەی خۆی دادو بێدادی بوو بەدەست نەبوونی دەرمانەوەو نوسیبووی ”دوێنێ کچەکەم چوو بۆ هیوا دەرمانی کیمیاییەکە وەربگرێت، وتیان نەماوە، دوو رۆژە بێ عیلاجم، عەمەلیات خۆم بە قەرزو قۆڵە بیکەم خوا هەڵناگرێ، سەبەبکارمان بە کۆی زوخاو بێت”.
نەرمینی دڵشکاو لە ماڵئاواییەکەشیدا هەر تەنیا بوو، بۆ یەکەمجار کۆتا ڤیدیۆی کە خۆشەویستی بۆ کچەکەی دەردەبڕێت لە ترێندی 964ەوە ببینن