دیمەنی گەڕەکێکی سۆران - وێنە؛ 964
کارەبایان دەبێت بە 24 کاتژمێری
پڕۆژەی رووناکی لە سۆران دەست بەکارەکانی دەکات
964+
شۆڕش قادری
پڕۆژەی رووناکی لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بەکارەکانی دەکات و بڕیارە لە ماوەیەکی کەمدا کارەبای ئەو دەڤەرەش ببێ بە 24 کاتژمێری.
بەپێتی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران، لە رۆژی شەممەوە 9.8.2025 پڕۆژەی رووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بە کارە هۆنەرییەکانی خۆیان دەکەن لە گەڕەکەکانی ئاوارە، دیلمان، قەندیل و وەستا رەجەب بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری و دواتر دەچنە هەموو گەرەکەکانی سۆران.
هەروەک چەند رۆژ پێش ئێستا ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بازنەی پڕۆژەی رووناکی تا مانگی 11 هەموو پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیشەوە دەگرێتەوە، بڕیاریانداوە لەماوەیەکی کەمدا کارەبای هەموو سۆران بکەن بە 24 کاتژمێری، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران داوا لە هاوڵاتیان دەکات، کاتێک فۆڕمی پڕۆژەی رووناکیان بەدەست گەیشت، خۆیان تۆمار بکەن یان لەڕێی ئەم لینکەشەوە دەتوانن ئەو کارە بکەن.
باشیی پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمە ئەوەیە، هاوڵاتی هەموو مانگێک لەڕێی کورتەنامەوە بڕی کارەبای بەکارهاتوو و پارەکەشی بۆ دەنێردرێ.