خەڵکی ناحیەی بنگردە
ژنیك لە کاتی مەلەکردن لە دەریاچەی دوکان خنکا
964+
محەمەد عەلی ـ راپەڕین
لە سنووری گوندی مەمەنداوا لە ناحیەی بنگرد، لەکاتی مەلەکردندا کەسێک لەئاودا خنکا، ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوای دۆزینەوەی تەرمەکە دەگەڕێن.
عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، بەپێی زانیاریە سەرەتایەکانی ئێمە، ئەم شەو خێزانێک لە سنووری گوندی مەمەنداوا لە رۆخی کەناراوەکانی دەریاچەی دوکاندا بۆبەسەر بردنی کاتێکی خۆش و مەلەکردن چوونە ئەوشوێنە ژنەکەیان بەمەستی مەلەکردن چووەتە ناو ئاوەکەو خنکاوە،
ئەو ژنەی کە خنکاوە دانیشتوی بەری مەرگەیە نەناحیەی بنگرد.
وتیشی، تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانمان بەدوای دۆزینەوەی تەرمەکەدان، رووداوەکە تازەیە و ئەمە زانیاری سەرەتایین تا لەگەڵ ئەم خێزانە قسەنەکەین زانیاری وورد ترمان نییە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی