دوو هەفتە جارێک ئاویان پێدەدرێت
هاوڵاتیانى ناحیه‌ى شۆڕش به‌ده‌ست بێئاوییه‌وه گرفتارن
964+
عه‌زیز عه‌بدوڵا – چه‌مچه‌ماڵ
هاوڵاتیانى ناحیه‌ى شۆڕشى سه‌ر به قه‌زاى چه‌چمه‌ماڵ به‌ده‌ست بێئاوییه‌وه گرفتارن، هاوڵاتییه‌ك ده‌ڵێت دوو هەفتە جارێک ئاویان پێدەدرێت و یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت “سێ هه‌فته ده‌بێت خۆم نه‌ششتووه”.
ئیسماعیل حوسێن دانیشتوین ناحیەی شۆڕشە بە 964ـی وت، ئه‌گه‌رچی پێیان دەوترێت پایتەختی شەهید و ئەنفال، کەچی لەبەر بێ ئاوی حاڵیان په‌رێشانه.
وتیشی “هاتووین بە پیکاب لەبەردەم شەمعەکان ئاو ببه‌ن به‌ڵام نزیكه‌ى پێنج کاتژمێرمان پێویسته بۆ نۆرە دەگرین تاوه‌كو دەبەیه‌ك ئاومان ده‌ستده‌كه‌وێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماڵ هەیە نە سەیارەی هەیە نە دەبە، هاوڵاتیش هه‌بووه لەبەر بێئاوی شارەکەی جێهێشتوە ئیدارە ناکات لەم دۆخەدا.
ئیسماعیل عومەر خاوەنی تانكه‌رە، ده‌ڵێت، ئەگەر بتەوێت یەک تەنکەر ئاو بکڕیت پێویستە یەک رۆژ چاوەڕوان بیت، کاتێک ئاوەکەش دەگەیەنین ماڵ هەیە دەڵێت، بەخوا پارەم نیە بیکە دەفتەری قەرزەکەوە.
هاوڵاتیانی چەمچەماڵ و شۆڕش تەنیا ته‌واوكردنى پڕۆژه‌ى ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ به چاره‌سه‌ر ده‌زانن و هیوایان لەسەری هەڵچنیوە، كه به ته‌واو بوونى له‌ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێردا سێ هه‌زار و 400 مه‌ترسێجا ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانى، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا 10%ـى کارەکانی تەواو كراوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن