چەند دیمەنێک لەکاتی بەسەرکردنەوەی شەمعەکانی ئاو... وێنە: لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی رانیە.
ئاوفرۆشەکانیش ئامێری کلۆر ببەستن
له رانیه خاوەن تانکەرەکانی ئاوی خواردنەوە بۆ نرخ و بڕى ئاو ئاگادار كرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رانیە، بەدواداچوون بۆ شەمعەکانی ئاوى خواردنه‌وه کرا و مه‌رج و رێنمایی نوێش بە خاوەن تانکەرەکانی ئاو درا كه له شه‌معه‌كانه‌وه ئاو پڕده‌كه‌ن و بۆ هاوڵاتیانى دابین ده‌كه‌ن.
به‌دواداچوونه‌كه له‌لایه‌ن لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای رانیە ئه‌نجامدرا كه بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕینیشیان له‌گه‌ڵدابوو.
ئەوەی لیژنه‌كان تێبینییان کرد، پرۆسەی گواستنەوەی ئاوی پاک لە شەمعەکانەوه بۆ ماڵان لە ئێستادا کەمتر لە رۆژانی پێشوتردا لۆدی لەسەرە، چونکە لایەنی پەیوەندیدار چەند سەرچاوەیەکی ئاوی تری دابینکردووە و هیچ شەمعەیەکیش ئاوی کەم نەکردووە .
لیژنه‌كه‌ى قایمقامییه‌ت بڕى حه‌وت هه‌زار دینارى بۆ خاوه‌ن مەکینەی بچوکی ئاو دیاریكرد كه بڕى سێ هه‌زار و 960 لتر ئاو ده‌گرن، ئه‌تیکۆی بچووک 10 هه‌زار دینار و ئه‌تیکۆی گەورەش نرخه‌كه‌ى 12 هه‌زار دینار دیاریكرا.
هەر خاوەن تانکەرێک پابەندى ئه‌م نرخانه‌ى سه‌ره‌وه نەبێت لەلایەن به‌شی ئابووری ئاسایشی راپەرینەوە لێپرسینه‌وه‌ی بەرامبەر دەکرێت و هەر هاوڵاتیەکیش پاره‌ى زیادە بداتە خاوەن تانکەره‌كان لێپرسیننه‌وه لەگەڵ خاوەنی تانکەرەکە دەکرێت.
لیژنه‌كه هاوبه‌شه‌كه‌ى رانیه ئاگادارى خاوەن کارگە و شەمعەكانى ئاویشی كرده‌وه، كه ده‌یانه‌وێت ئاو بفرۆشن، پێویسته سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی رێنماییەکانی لایەنی پەیوەندیدار کاربکه‌ن بە مەرجێک پشکنینیان بۆ بکرێت و ئامێری کلۆر لە خەزانی ئاوەکەی بەسترابێت .