لە بەیانییەوە لەوێن

“سەربازانی عێراق نیازی تەلبەندکردنی کەمپی مەخموریان هەیە”

964+
ئەحمەد مستەفا

هێزێکی عێراقی لە بەیانی ئەمڕۆوە چوونەتە کەمپی پەنابەرانی مەخموور، دەنگوباس وا بڵاوە، سەربازەکان دەیانەوێت، دەوروبەری کامپەکە تەلبەند بکەن، ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کەمپەکە، پێشتر هۆشداری دابوو لە مامەڵەی عێراق لەگەڵیان.

کەمپی مەخمور کە بەکەمپی رۆستەم جودیش ناسراوە، لە ساڵی 1998 لە رۆژهەڵاتی مەخمور بۆ کوردانی کوردستانی باکوور دروستکراوە و نزیکەی 10 هەزار کەس لەکەمپەکەدا نیشتەجێن، کە بەهۆکاری سیاسی لە زێدی باکوور ئاوارە کراون.

ئەنجومەنی کەمپەکە، ئەمڕۆ سێشەممە 5.8.2025، لە رێگەی میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان باسیان لەوەکردووە، شاندە سەربازییەکە دەیانەوێت، دەوروبەری کامپەکە تەلبەند بکات و پێداگریی لەسەر ئەنجامدانی دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش هێزێکی زۆری لە دەوروبەری کامپەکە کۆکردووەتەوە.

ئەم نیازی تەلەبەند کردنە پێشینەی هەیە، بەرەبەیانی رۆژی 27.2.2021، هێزە عێراقییەکان لەناکاو هەوڵی چوونە ناو ەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخموور)ـیان دام دەیانویست تەواوی کامپەکە تەلبەند بکەن و گەمارۆی بدەن، بەڵام خەڵکی مەخموور بەرەنگاریان بوونەوە و نەیانهێشت عێراق کەمپەکە تەلبەند بکات.

لە 20.5.2023، سەربازە عێراقییەکان جارێکی دیکە، هەوڵیان دا بچنە ناو کەمپەکەوە و خەندەق هەڵبکەنن و کامپەکە تەلبەند بکەن و تاوەری چاودێری سەربازیی دابنێن، بەڵام پەنابەرانی نیو کەمپەکە رێگەیان نەدا، ئەوە لە کاتێکدا، لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە عێراق رێگەی نەداوە کەلوپەل و کەرەستەی بیناسازیی بچێتە ناو کەمپەکە.

ئەنجومەنی کەمپەکە رۆژی 15.4.2025 لە راگەیەندراوێکدا وتی، فشارەکانی سەر کەمپەکە، لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەم دواییەی نێوان عێراق و تورکیا زیاتر بووە، هەرچەندە کەمپەکەمان لە رووی ئیداریی و ئەمنییەوە گرێدراوی حکومەتی عێراقە، بەڵام حکومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە کێشە تەندووستی، پەروەرەدە، ژێرخان، ئیداری و یاساییەکان چارەسەر بکات.

تورکیا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی کەمپی مەخموری لەئەستۆگر...

تورکیا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی کەمپی مەخموری لەئەستۆگرت

کەمپی مەخمور؛ عێراق دابەشکردنی خۆراکی راگرتووە و ناسن...

کەمپی مەخمور؛ عێراق دابەشکردنی خۆراکی راگرتووە و ناسنامە دروست ناکات