بە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو گۆشتی زیادە لەسەر روخساری نەخۆشێک لادرا - وێنە؛ نەخۆشخانەی رزگاری
لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر
بە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو گۆشتی زیادە لەسەر روخساری نەخۆشێک لادرا
964+
شۆڕش قادری
لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر بە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو و لە حاڵەتێکی دەگمەندا، گۆشتی زیادە لەسەر روخساری نەخۆشێک لادرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری، دوای دوو نەشتەرگەری جوانکاری بۆ گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی عەلی، توانیویانە گۆشتی زیادەی سەر روخساری لاببەن کە ساڵانێک بەدەستییەوە ناڵاندوویەتی.
ئاماژە بەوەشکراوە، نەشتەرگەرییەکان لەسەر ئەرکی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەنجام دراون.
نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیانی هەولێر و ناوچەکانی دەورووبەر، سەرەڕای کاری نۆژەنکردنەوە لەناو نەخۆشخانەکە.